محەممەد سەدیق كەبوودوەند، رەوانەی "بهداری"ی نێو زیندان كرا
14:27 - 15 جۆزەردان 2712
كوردپا: محەممەد سدیق كەبوودوەند، رۆژنامەنووس و چالاكی مافی مرۆڤی كوردی زیندانی بەهۆی خراپی باری تەندرووستیی، رەوانەی بێهداریی نێو زیندانی ئێوین كراوە.
لێپرسراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بەهۆی دابەزینی تەوژمی خوێن و هەروەها خراپیی باردوخی تەندرووستیی، بە مەبەستی چارەسەریی پزشكی رەوانەی بێهداری كراوە.
ماڵپەڕی \"كلمە\" بڵاوی كردەوە، ئەو زیندانیە سیاسییە تووشی نەخۆشیی پروستات بووە و سەرەڕای ئەو نەخۆشییانە لەلایەن لێپرسراوانی زیندانیشەوە زەختی خراوەتە سەر.
محەممەد سەدیق كەبوودوەند لە رێكەوتی 7ی جۆزەردانەوە بۆ جاری دووەم مانی لە خواردن گرتووە و رایگەیاندووە هەتا ئەوكاتەی كە داخوازییەكانی جێبەجێ نەكرێ، مانگرتنەكەی ناشكێنێت.
هەر لەو پێوەندییەدا پێشتریش پەریناز حەسەنی، هاوسەری كەبوودوەند لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وتبووی: \"محەممەد سدیق كەبوودوەند پاش ئەوەی كە 25ی بانەمەڕ مانی لە خواردن گرت، پاش چوار رۆژ جێگری دادستانی گشتیی تارانی داوای لێكردووە كە مانگرتنەكەی بشكێنێو ئێمە بەدوای جێبەجێكردنی داوخوازییەكانیەوەین و وتیشی، رێكەوتی 29ی بانەمەڕ كەبوودوەند رایگەیاندووە: \"كە هەرچەند پێشتریش ئەم جۆرە بەڵێنیانەتان داوە و جێبەجێنەكراون، بەڵام من بۆ ماوەی یەك حەفتە مانگرتنەكەم دەشكێنم، بە مەرجێك كە داخوازییەكانم جێبەجێ بكرێن\".
محەممەد سدیق كەبوودوەند رێكەوتی 7ی جۆزەردان لە نامەیەكدا نووسیبووی، كە هەتا وەڵامی داخوازییەكانی نەدەنەوە و ئیزنی مەرەخەسی بۆ دیدار لەگەڵ منداڵە نەخۆشەكەی پێنەدەن، درێژە بە مانگرتنەكەی دەدات.
محەممەد سدیق كەبوودوەند، چالاكی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و دامەزرێنەری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە رێكەوتی 10ی پووشپەڕی ساڵی 1386ەوە دەستبەسەر بووە و لە دادگای ئینقلابی تاران بە تاوانی هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگای دامەزران و بەڕێوەبردنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە 10 ساڵ زیندان و بەهۆی تەبلیغ بەدژی سیستمی كۆماری ئیسلامی لەرێگای پێوەندی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و پێوەندی لەگەڵ كووفی عەنان و راگەیەنە گشتییەكان بە یەك ساڵ زیندان و سەرجەم بە 11 ساڵ مەحكووم كرابوو كەلە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاراندا حوكمەكەی كراوەتە 10 ساڵ زیندان.