محەممەد سدیق عەزیزی لە بەندی نیزامیی زیندانی ورمێ، ئیزنی مەرەخەسیی پێ درا

12:50 - 21 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی سیشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، سەربازێکی کورد بە ناوی "محەممەد سدیق عەزیزی" کوڕی لوقمان خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندی نیزامیی زیندانی ورمێ، هاتە مەرەخەسی.

ئەو سەربازە بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی، ئیزنی مەرەخەسیی پێ دراوە.

محەممەد سدیق عەزیزی لەلایەن لقی ١ی دادگای نیزامیی ١ی ورمێ،  بە  تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠، محەممەد سدیق عەزیزی  بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرابوو و دواتر بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ئەو سەربازە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، ئەو سەربازە کوردە لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتشەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە پادگانەکانی ئەرتش لە شاری تاران سەرباز بووە.