ماڵی "موزەفەر ساڵحنیا" پشکێندرا و "گوڵنار قەدیمخانی" بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا لە سنە کرا
17:32 - 27 بانەمەڕ 2722
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە چوونە ماڵی موزەفەر ساڵحنیا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، ماڵەکەیان پشکنی.
یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاندووە کە پاش پشکنینی ماڵی موزەفەرساڵحنیا، هاوژینەکەی بە ناوی "گوڵنار قەدیمخانی" لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
گوڵنار قەدیمخانی مامۆستایەکی خاوەن پێشینەی سنە بووە.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی بانەمەڕ، موزەفەرساڵحنیا لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.