ماڵپەڕی "پارس دەیلی نیووز" هەك كرا
19:37 - 19 رەزبەر 2711
كوردپا: ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز ئەمڕۆ لەلایەن ئەرتشی سایبریی حیزبوڵڵای ئێرانەوە فیلتێر كرا.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە لە درێژەی هەوڵی فیلێتێر كردنی ماڵپەڕ و ناوەندەكانی هەواڵدا ئەمڕۆ ماڵپەڕی پارس دەیلی نیووز كە حزووریكی چالاكی لە گەیاندنی هەواڵ و رووداوەكانی ئێراندا هەبوو، لەلایەن ئەرتشی سایبریی ئێرانەوە هەك كرا.
ئەرتشی سایبری لەلایەن سپای پاسدارانی ئێرانەوە دامەزراوە و لەپێناو سانسۆر و بەربەست ساز كردنی دونیای مەجازی و هەك و فیلتێر كردنی ماڵپەڕە ئینتێرنێتییەكاندا كار دەكات.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ئەترشی سایبری هەڕەشەی هەك و داخرانی لە زۆر ماڵپەڕ و ئاژانسی هەواڵدەریی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات كردووە.
ئێران یەكێك لە 5 وڵاتی خاوەنی ئەرتشی سایبریە كە(زیر مجموعە) ژێر گشتكۆی سپای پاسدارانە و رێژەی هێزە سایبریەكانی سپا 2400 كەسە و 12000 هەزار هێزی لاوەكیشی هەیە و بە وتەی رێكخراوی \"CIA\" بوودجەی ئەرتشی سایبری 76 میلیۆن مەزەندە دەكرێ.
لە چەند رۆژی رابردوودا \"رابیرت موولێر\" بەرپرسی پۆلیسی فێدراڵی ئەمریكا (FBI) رایگەیاندبوو: سێ وڵاتی ئێران، چین و رووسیە لە بواری \"سیخوڕیی سایبری\"یەوە گرینگترین و ئاڵۆزترین هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییە ئابووری و ماڵییەكانی ئەمریكا.