ماڵپەڕی "سەرچاوە"ی سەردەشت فیلتێر كرا و لە دادگا دۆسیە بۆ بەرپرسەكەشی ساز كراوە
21:29 - 14 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ماڵپەڕی \"سەرچاوە\" كە ماڵپەڕێكی ناوچەیی و تایبەت بە شاری سەردەشت بووە، فیلتێر كراوە و ناوەندە ئەمنیەتییەكانیش وێڕای هەڕەشە لە بەرپرسەكەی لە دادگا دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سایتی \"سەرچاوە\"ی سەردەشت فیلتێر كراوە و سیروان حەداد بەرپرسی ئەو ماڵپەڕەش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت كراوە و وێڕای هەڕەشە لێكردنی دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.
هەتا ئێستا لەلایەن سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە هۆكاری فیلێتر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە رانەگەیەنراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار وێڕای پشت راست كردنەوەی هەواڵی فیڵتیر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە، بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، كە سیروان حەداد لە ترسی گیانی ماوەیەكە وڵاتی بەجێهێشتووە.
سەرنووسەر و لێپرسراوی ماڵپەڕی\"سەرچاوە\" ساڵی ١٣٩٠یش لەلایەن لقی 1ی دادگای گشتیی شاری سەردەشتەوە بانگهێشت و دواتریش دادگایی كرا.
دوابەدوای سكاڵای لێپرسراوێكی سپای پاسدارانی شاری سەردەشت لە سەر سیروان حەداد، ئەو رۆژنامەنووسە دادگایی كراوە.
دادگای شاری سەردەشت تاوانی سەرنووسەری ماڵپەڕی سەرچاوەی، بڵاوكردنەوەی درۆ و دەڵەسە و هەروەها هاندانی بیروڕای گشتی راگەیاندبوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن كەسانێكی نەناسراوەوە سایتی \"سەرچاوە\"ی سەردەشت فیلتێر كراوە و سیروان حەداد بەرپرسی ئەو ماڵپەڕەش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت كراوە و وێڕای هەڕەشە لێكردنی دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.
هەتا ئێستا لەلایەن سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە هۆكاری فیلێتر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە رانەگەیەنراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار وێڕای پشت راست كردنەوەی هەواڵی فیڵتیر كرانی ماڵپەڕی سەرچاوە، بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، كە سیروان حەداد لە ترسی گیانی ماوەیەكە وڵاتی بەجێهێشتووە.
سیروان حەداد
سیروان حەداد جیا لە بەر پرسایەتیی ماڵپەڕی سەرچاوە، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پشتیوانی لە قوربانییانی چەكە شیمیاییەكانی سەردەشت بووە.سەرنووسەر و لێپرسراوی ماڵپەڕی\"سەرچاوە\" ساڵی ١٣٩٠یش لەلایەن لقی 1ی دادگای گشتیی شاری سەردەشتەوە بانگهێشت و دواتریش دادگایی كرا.