ماکۆ؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە بریندار بوو

13:53 - 17 جۆزەردان 2721

ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "یووسف فەرجامی"، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گوندی "دێم‌قشڵاخ" سەر بە ماکۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە بە توندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو دراوەتە بەر تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە.

یووسف فەرجامی، بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە، شان و لاقی بە توندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، هەنووکە لە نەخۆشخانەی ماکۆ لەژێر چاوەدێریی تایبەتی پزیشکیدایە.