ماوەی ٧ رۆژە رۆژنامەنووسێکی کورد بێسەر و شوێنە

15:56 - 2 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: ماوەی ٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لەمەڕ چارەنووسی \"مادێح نەزەری\" رۆژنامەنووسی خەڵکی سنە و سەرنووسەری حەفتەنامەی \"دیدگاه\" لەبەر دەستدا نییە.

شیوا نەزەری هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پژراست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: کە ماوەی ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.

\"11186.jpg\"
\"مادێح نەزەری\" رۆژنامەنووسی خەڵکی سنە و سەرنووسەری حەفتەنامەی \"دیدگاه\"
هەروەها باسی لەوەش کرد، کە هەڕەشە و بانگهێشتی مادێح لە کاتێک دایە کە ناوبراو تەنیا لە بواری فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیدا چالاکی نواندووە.

هاوسەری ئەو رۆژنامە نووسە کوردە ئاماژەی بەوەشدا، کە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەمەڕ چارەنووسی مادێح پێ رانەگەیەندراوە.