ماوەی دەسبەسەرکردنی لاوێکی مەریوانی درێژ کرایەوە

16:57 - 5 رەشەمه 2719

بڕیاری ڕاگرتنی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیک ‌پەی" کوڕی "خالید"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێ" بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بۆ درێژەی لێپرسینەوە لەو لاوە کوردە، بڕیاری دەسبەسەرییەکەی بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا هەتا ئێستا لە پەیوندیی تەلەفۆنی، پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری بووە".

"ئامانج نیک پەی" هەنووکە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەژێر لێپرسینەوەدایە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بەفرانبار، "ئامانج" بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و لە تۆمەتی وەپاڵدراوی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.