مانۆڕی تۆپخانەکانی پادگانی ئەرتەشی سەقز، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە

16:20 - 29 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی شاری سەقز، لە مانۆڕەکانی تۆپخانەی پادگانی ئەرتەش لەم شارەدا گلەمەندن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مانۆڕی تۆپخانەکانی پادگانی ئەرتەشی سەقز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە هۆی بێزاریی خەڵکی ئەم شارە.

هەواڵنێری کوردپا لە سەقز ڕایگەیاند: پادگانی ئەرتەشی سەقز لە کاتی پشوودانی خەڵک، واتە کاتژمێری ٢ی دوانیوەڕۆ دەست بەئەنجامدانی مانۆڕی تۆپخانەکانی دەکات و ئەم کارەی ئەرتەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی سەقز.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پادگانی ئەرتەشی سەقز لە بەکارهێنانی تەقەمەنی شەڕ مەشقی تۆپهاوێژیی دەست پێ کردووە.

لەم پێوەندییەدا، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای پاسداران دەستی بە هەناردەکردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێ کردووە و لە نزیک گوندەکانی \"دەشەمس و قەرەسەقەڵ\" جێگیر بوون.