مانگرتنی کرێکارانی کورەخانەکانی بۆکان

12:16 - 29 خاکەلێوه 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی کورەخانەکانی بۆکان بەهۆی حەقدەستی کەم دەستیان دایە مانگرتن.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی ئەو کورەخانەیە، خاوەن کورەخانەکان دەیانهەوێ حەقدەستی کرێکاران لە ئەمساڵدا وەک خۆی بمێنێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار چەندین جار سەرکرێکاران لەگەڵ خاوەن کورەخانەکان بۆ زیادکردنی حەقدەست کۆ بوونەتەوە بەڵام بە ئاکامێک نەگەیشتوون.

کرێکارانی ئەو کورەخانانەی بۆکان لەسەر داواکاریی خۆیان بۆ زیادکردنی حەقدەستەکانیان سوورن.

هەتا ئێستا داواکاریی کرێکاران بێ وڵام ماوەتەوە.