مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستانی ئێران

20:58 - 23 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: بانگەوازی مانگرتنی سەرتاسەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئیڕان سەرەڕای بەربەستە ئەمنیەتییە حکوومەتییەکان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە یەکەم کاتژمێرەکانی سەر لەبەیانیی ڕۆژی سێ‌شەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، دوکان و بازاڕەکانی شارەکانی کوردستان داخران.

داخرانی دوکان و بازاڕەکان بەپێی بانگەوازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهید بوونی دوکتور عەبدولڕحمانی قاسملوو بەڕێوە چووە.
هەواڵنێرانی کوردپا لە چەند شاری گەورە و چووکەی کوردستان ڕایانگەیاند، بانگەوازی مانگرتنی گشتی لەگەڵ پێشوازیی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە هاتوچۆی ڕۆژانەی هاووڵاتییان لە نێو شارەکان کەمتر بووە و زۆربەی دوکان، کۆگاکان و پاساژە تیجارییەکان داخراون.

لە شارەکانی بانە، کرماشان، سەقز، شنۆ و مەهاباد، ئیدارەی نرخدانانی حکوومەتی لەگەڵ گاردی تایبەت و هێزە ئەمنیەتییەکان، بە زۆرەملی هەوڵی کردنەوەی دوکانی کاسبکاران و دوکاندارەکانیان داوە.
گاردی ناسراو بە \"دژە شۆڕش\" لە هێندێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان بە دانانی خاڵی پشکنین و بە ئامرازی قفل شکێن، هەوڵی کردنەوەی دوکانەکانیان داوە.

هەروەها لە چەندین شاری کوردستان خەتی ئینترنێتیان پچڕاندووە و هەر جۆرە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیش لەگەڵ کێشە بەڕەوڕوو بۆتەوە.

بەرپرسە باڵاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند: بارودۆخی شارەکانی کوردستانی ئێران بە تەواوی ئەمنیەتی_پۆلیسی کراوەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠٠ هەزار لە هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستانی ئێران جێگیر کراون.

\"30473.jpg\"
بؤكان

\"30474.jpg\"
بؤكان

\"30476.jpg\"
پاوه

\"30475.jpg\"
پاوه

\"30478.jpg\"
دیواندەرە

\"30477.jpg\"
دیواندەرە

\"30479.jpg\"
سنە

\"30480.jpg\"
سنە

\"30481.jpg\"
سەوڵاوا

\"30482.jpg\"
شنٶ

\"30484.jpg\"
کامێران

\"30483.jpg\"
کامێران