مامۆستایەكی کورد لەبواری زانستی ITدا پلەی یەكەمی ئێرانی بەدەست هێنا + وێنـــه

16:06 - 8 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایەكی قوتابخانە سەرەتاییەكانی شارستانی پاوە لە فێستیڤاڵی \"وانە وتنەوە\" كە تایبەت بە زانستی IT بوو، توانی پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فارووق قاسرە مامۆستای قوتابخانەی \"سەید عەبیدوڵڵا\"‌ی ئاوایی هەجیجی سەر بە شارستانی پاوە لەبواری شێوەی زانستیانەی وانە وتنەوەی وێنەگریدا پلەی یەكەمی ئێرانی بەدەست هێنا.

فارووق قاسرە ماوەی ٢٥ ساڵە لە قوتابخانەی شارەکانی \"ئیسلام ئاباد، كرند و گەهوار و پاوە\" سەرقاڵی وانەوتنەوەیە.

ئەو مامۆستا كوردە شێوازێكی زانستیانەی نوێی لە وانەوتنەوەی IT بۆ فێستیڤاڵی \"وانە وتنەوەی زانستیانە\" ناردبوو کە توێژینەوەكەی توانیبووی سەركەوتن بەدەست بێنێت.

لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەریش\'\'سۆران ولیانی\'\'، داهێنەری كوردی خەڵكی شاری مەهاباد، توانیبووی لەفیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی ژنێڤدا( سویس) پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات. لەو فێستیڤاڵەدا ٢ هەزار داهێنەر لەبەشەكانی پزیشكی، ئەندازیاری و نانۆتەكنۆلۆژی بەشدارییان كردبوو.

وێنــه: وێبلاگ نوریاو
\"16419.jpg\"

\"16415.jpg\"

\"16417.jpg\"