مامۆستایەكی كورد لە زانستگای هەمەدان لەسەر كار دەركرا

15:57 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: مامۆستایەكی كوردی خەڵكی باژاری بازرگانی سەر بە ماكۆ لە زانستگای هەمەدان لەسەر كار دەركرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە شاری ماكۆ، دوكتور \"عەلی برۆكی میلان\" مامۆستای كوردی بواری ئابووری لە زانستگای هەمەدان، بەهۆی رەخنە و هەڵویست لە هەمبەر كردەوەی لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و لێدوان لەبارەی پرسی نەتەوەیەەوە لەسەر كارەكەی دەر كراوە.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاندووە كە پێشتر دوكتور عەلی بانگ كراوە و پێیان راگەیەیاندبوو كە دەبێ‌فامیلی خۆی بگۆڕێت، دەنا لە كار بێبەش دەكرێت و ئەویش وتوویە حازر بەو كار نابێت و هەڵوێست دەگرێت.

دوكتور عەلی برۆكی میلان لە زانستگای هەمەدان یارمەتیدەر و پاڵپشتی سەرەكیی خوێندكارانی كورد بووە و لە كۆڕ و كۆبوونەوە فەرهەنگی و كۆمەڵایەتییەكاندا چالاكیی بووە و یەكێك لە هاندەرانی خویندكاران بووە بۆ یەكخستنی ریزەكانیان.