مامۆستایەکی ئێرانی-کانادایی بە دەستی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتیی سپاوە قۆڵبەست کرا

22:04 - 20 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا:مامۆستایەکی ئێرانی-کانادایی بە ناوی\" هۆما هوودفەر\" مامۆستای ڕشتەی \"خەڵک ناسی\"(مردم شناسی)، لە زانکۆی \"کنکوردیا مۆنتراڵیکانادا، کە به مەبەستی \"سەیرانێکی لێکۆلینەوەیی\"(سفر تحقیقاتی) سەردانی ئێرانی کردبوو لە لایەن کاربەدەستانی ئیتلاعاتی سپاوە قۆڵبەست کراو.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"هۆما هوودفەر\" تەمەن ٦٥ ساڵان لە ڕاگەیەندراوێک کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن بنەماڵەی ناوبراو بڵاوبووەتەوە ڕایەنگەیاندووە، لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ هەتاویدا و لە دوو ڕۆژ پێش هاتنەدەری لە ئێران، هێزەکانی پاراستن و ئەمنییەتی سەر بە سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران، ‌هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە گشتی هەموو کەلوپەلەکانی وەک لەپ‌تاب، بەڵگەی ناسنامە، مۆبایل، پاسپۆرت و هتد دەستییان بەسەر داگرتووە و هەروەهالە چوونەدەرەوی لە ئێران قەدەغە کراوە.

بە گوتەی بنەماڵەی ناوبراو، هۆما هوودفەر دووای ماوەیەک بە دانانی بەڵگە و بەڵێننامەئازاد کراوە ، بەڵام ڵێکۆڵینەوە لە هۆما هوودفەر بەردەوام بووە تاکوو لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان بە دووای بانگهێشتی بۆ دادسەرای ئەمنییەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، دیسان قۆڵبەست کراوەتەوە.

پارێزەر و بنەماڵەکەی هوودفەر، ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ هۆما نەبووە و لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراویش ئاگادار نەبوونە.

دەستبەسەرکرانی هۆما هوودفەر لە کاتێکدایە کە ناوبراو توشی نەخۆشییەکی مەترسیدار (نەخۆشینیی دەمار- ماسوولکەیی) بە ناوی میاستنیگراویسه (واتە لاوازیی ماسوولکەیی) و ئیزنی پێ نەدراوە کە لە دەرمانەکانی کەڵک وەر بگرێت.

گیران و قۆڵبەستکردنی خەڵکی وڵاتانی بیانی لە ئێران پێشینەیەکی دێرینی هەیە و لەو پێوەندییەدا \"زەهرا کازمی\" یەکێک لەونموونانەیە کە بە دووای سەفەری بۆ ئێران زیندانی کرابوو و لە زیندانی حکوومەتی ئێراندا گیانی لە دەست دا.