مامۆستایەکی کورد پلەی دوکتورای زمانی کوردی پێدرا

15:10 - 6 گەلاوێژ 2717
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی زمانی کوردی خەڵکی شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن بونیادی زانست و تکنیک پلەی دوکتورای لە بواری زمانی کوردیدا پێدرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا، مستەفا ئیلخانی زادە بەڕێوەبەری خوێندنگەی زمانی کوردی، لە لایەن بونیادی زانست و تکنیک پلەی دوکتورای زمانی کوردی پێبەخشرا.

بەپێی ئەو حوکمە مستەفا ئیلخانیزادە بە تێپەڕاندنی ٣٨یەکەی پسپۆری لە هاوتاکردنی ئەدەبیاتی فارسی بە نێونجی نمرەی ٧٠/١٨ سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و توانیویەتی گەواهینامەی دوکتورای کارامەیی بە دەست بێنێت.

لە دانی پلەی دوکتورا بەو مامۆستا کوردە دا هاتووە \"مستەفا ئیلخانیزادە لە گەڵاڵەی گرینگی پێدانی ناوەندی هەڵسەنگاندن و سوابقی زانستی و لێهاتووی بونیادی زانست و تەکنیک بەشداری کردووە.

مستەفا ئیلخانی زادە بەرێوەبەری دامەزراوەی فەرهەنگی و بارهێنانی وێژەیی لە شاری بۆکانە.

ناوبراو چەندین ساڵە لە بواری پەروەردەیی زمانی کوردی و وەرگێران و نووسین کتێبگەلێک لە بیاڤی زمانی کوردی و وێژەی منداڵان کار و چالاکی دەکات.