مامۆستایەکی کورد خەڵاتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوکی بەدەست هێنا

15:30 - 4 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: لەگەڵ هەموو کەم و کوڕییەکان بۆ سەرچاوە و ئیمکاناتی زانستی کە لێکۆڵەرە کوردەکان لە پارێزگاکانی کوردستان کە لەگەڵی بەرەووڕوون، لە کۆمەڵگای زانستی نێونەتەوەیی شانازی جۆراوجۆر بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، یەکێک لە مامۆستاکانی فیزیک، لە شاری مەهاباد بە ناوی دوکتور\"سولێمان ڕەسووڵی\" خەڵاتی زانستی ٢٠١٧HST کە یەکێک لە پێشکەوتووترین و باوەرپێکراوترین تاقیگاکانی فیزیکی جیهان، CERN ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوەکی ئۆرووپای بە دەست هێنا.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناوکی ئۆرووپا هەروەها ئەو مامۆستایەی بانگهێشت کردووە کە بۆ ماوەی یەک مانگ لەو ناوەندەدا بەشدار بێت و کاری لێکۆڵینەوەی بکات.

سرن -CERN-گەورترین تاقیگەی جیهان لە بواری فیزیکی گەردیلەیی و فیزیکی ناوکییە؛ ئەو ناوەندە گەورەیە لە شاری ژنێفی سوئیس لە شاری مێرین لە سنوور فەرانسە و سوئیس هەڵکەوتووە.

دوکتور سولێمان رەسوولی جێگری یەکیەتی مامۆستایانی فیزیکی سەرانسەری ئێران و هەروەها بەڕێوەبەری کۆمیتەی زانستی\"١٨دەهەمین کۆنفرانسی فیزیکی ئێرانی\" لە ئەستۆ دایە.

تاقیگەی سێرن لە ٢٩ سپتامبێری ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە و ماوەی ٥٣ ساڵە کارو وچالاکی لە بواری فیزیکدا دەکات.