مامۆستایەکی کورد حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە

15:11 - 28 خاکەلێوه 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی دواناوەندیی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی کوردپا؛ تاهیر قادرزادە مامۆستای بیرکاری (ریاضی) لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی شاری سەقز لە لایەن دادگای شاری سەقز بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی، هەوڵدان بۆ وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ئێعترازی لە نێو سنفی مامۆستایان، هاندانی قوتابیان بۆ خوێندن بە زمانی کوردی و ئەنجامدانی کاری فەرهەنگی حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

\"طاهرناوبراو کە شەشەمین مامۆستای حوکم دراو لە ئێرانە، ٣ حەوتوو پاش هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بانگهێشتی دادگا کرا و لە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ٩٥ حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

تاهیر قادرزادە لە شاری سەقزدا بە یەكێک لە مامۆستایانی دڵسۆز و خۆشناو دەناسرێ کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ناوەندە قەزایی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گوشاری خراوەتە سەر.

ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان و یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران سەپاندنی ئەم حوکمەیان مەحکوم کردووە.