مامۆستایەکی سنەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:54 - 15 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە هۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی خەزەڵوەر، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "نەسرین حوسێن پەناهی" تەمەن ٣٧ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی "بێعسەتـ"ـی شاری سنە، خۆی کوشت.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.