مامۆستایەکی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
11:07 - 1 بانەمەڕ 2722
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، دوکتور "محەممەد مێهربانی" مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو مامۆستای زانکۆیە بە خواردنی حەبی برنج هەوڵی خۆکوژی داوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو مامۆستایە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.