مامۆستایەکی زانکۆ بانگهێشتی دادگای شۆڕش کرا

14:10 - 19 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: هەوڵەکان بۆ ڕزگاریی کانی بڵ لە هەورامان، دژکردەوەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەی بەدواوە بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای شۆڕشی شاری سنە لە پارێزگای کوردستان، دوکتور \"موختار هاشمی\"ی لەپەیوەندیی لەگەڵ بەرنامەکانی پاراستنی کانی بڵ، بانگهێشت کرد.

نامەی بانگهێشتەکە لە لایەن لقی پێنجی لێپرسینەوەی ئەو دادگایەوە دەرچووە.

\"29487.jpg\"
دوکتور \"موختار هاشمی
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە هەواڵنێری کوردپای گوت: \"دوکتور هاشمی لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە بواری پاراستنی ژینگە بە تایبەتی دۆخی کانی بڵ، زۆر چالاک بووە و ئەو بانگهێشتەی دەزگای دادوەری، پێوەندی بەو چالاکیانەوە هەیە\".

لە درێژەی وتەکانی ئەو کەسەدا هاتووە کە؛ \"هەندێ لە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی، بە چالاکییە هەرەوەزییەکانی دوکتور هاشمی سەخڵەت ببوون و بە شوێن بیانوویەکدا دەگەڕان کە ناوبراو ئازار بدەن.

دوکتور هاشمی لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بە کوردپای ڕاگەیاند: \"بەڵێ، بانگهێشت کراوم، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئێستا لە تارانم نەمتوانیوە سەردانی دادگای سنە بکەم\".

لە ڕەوتی دروست کردنی بەنداوی داریان و دەرنجامە زیانبارەکانی ئەو کارەی حکوومەت بۆ ژینگەی هەورامان و کانی بڵ، کەمپەینێک بۆ ڕزگاریی ئەو سەرچاوە سەروشتیە گرینگەی کوردستان دامەزرا کە دوکتور هاشمی سەرپەرەشتیارییەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

دوکتور سەید موختار هاشمی، خاوەنی بڕوانامەی \"دوکتورای عومران\" ـ مودیرییەتی سەرچاوە ئاوییەکانی زانکۆی \"نیوکاسل\"‌ی بریتانیایە.

دوکتور هاشمی، بێجگە لە مامۆستایەتی لە زانکۆی کوردستان، خاوەنی چەندین کتێبیشە لە بوارەکانی ئاو و مودیرییەتی سەرچاوە سروشتییەکان.

لينكی پێوەندیدار:
دوکتور هاشمی: فەوتانی کانیاوی \"بڵ\" لەئوستانی کرماشان خەساری سیاسی و کۆمەڵایەتیی بەدواوە دەبێت
کەمپەینی پشتیوانی لە رزگارکردنی کانی بڵ: رزگاربوونی کانی بڵ دەنگۆیە