مامۆستایەکی خوراسانی باکوور بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی "ئەسکەندەر لوتفی" مانی لە خواردن گرت

12:19 - 13 جۆزەردان 2722

"محەممەد ڕەمەزان‌زادە" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی خوراسانی باکوور، بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی زیندانی و "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان و وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سینفیی مامۆستایانی ئێران، مانگرتن لە خواردنی تەڕی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان، "ئەسکەندەر لوتفی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، لەمەڕ بەردەوامیی دەسبەسەریی نایاسایی و لەژێر گوشاردابوونی بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەستی بە مانگرتنی وشک کردبوو.

شورای هاوئاهەنگیی ڕێكخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ بارهێنانی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندبوو: "بارودۆخی تەندروستیی ئەسکەندەر لوتفی پێش لەو بڕیارە بۆ مانگرتنی وشک، زۆر نالەبار بووە و لە ئێستادا گیانی ئەسکەندەر لە مەترسیدایە و دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسی گیانی ئەسکەندەر لوتفین".

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردان، ژمارەیەک لە چالاکانی سێنفیی مامۆستایان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان و دۆسیەسازی دژی ئەوان و هەروەها هاوڕێیەتی لەگەڵ مانگرتنی ئەسکەندەر لوتفی وتەبێژی شورای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سێنفیی فەرهەنگییانی ئێران، مانیان لە خواردن گرت.