مامۆستایەکی خانەنشینکراو بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

12:37 - 8 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕ، "غوڵامڕەزا شەریفە" مامۆستای خانەنشینکراو و لە چالاکانی فەرهەنگییانی سنە، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو مامۆستایە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان، بە تۆمەتی دابینکردنی پلاکارت بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانییانی سێنفی و سیاسیی (شەعبان محەممەدی و ڕەسوڵ بوداقی)، بانگکردن و دەعوەتکردن لە مامۆستایان و بنەماڵەی قوتابییەکان لە سنە، داکۆکی لە مافی کرێکاران و کرێکارانی زیندانی و هەڵگرتنی بێنێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێ ‌کرابوو.

غوڵامڕەزا شەریفە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی بانەمەڕ، لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.