مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە کامێران دەسبەسەر کرا

10:38 - 3 بەفرانبار 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار، مامۆستا "محەممەد میرزا ڕەحمانی" کوڕی دەروێش "ئەمین" خەڵکی گوندی "لۆن" سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مامۆستا کوردەیان بەبێ بەڵگەی دادوەری دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەو مامۆستا کوردە پاش قسەکردن لە پرسە و سەرەخۆشیی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی سنە لە سێدارە درا، دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئیستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو مامۆستا کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.