مامۆستایەکی ئایینیی کورد حوکمی زیندان و لەبەر نەکردنی "کەوای شۆڕ"ی بەسەردا سەپا

22:37 - 5 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی ئایینی و پێش‌نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری سەردەشت، لە دادگایی رۆحانیەتی شاری تەورێز بە زیندان و لەبەرنەکردنی جلوبەرگی ئایینیی حوکم درا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوێنێ رێکەوتی ٤ی خەرمانان، \'\'مەلا سەلام گوڵنەواز\'\' لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ٦ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.

\"14935.jpg\"
مەلا \'\'سەلام گوڵنەواز\'\' لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەو مامۆستایە سوننی مەزهەبە و پێش‌نوێژی مزگەوتی گەڕەکی \'\'شێوە برایم\'\'ی شاری سەردەشتە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە ئاژانسی هەواڵدەریی \'\'کوردپا\'\'ی راگەیاند، دادگای رۆحانیەتی تەورێز سەرەڕای حوکمی ٦ ساڵ زیندان بەسەر ئەو مامۆستا ئایینییەدا، لەبەر کردنی جلوبەرگی ئایینییشی لێ قەدەغە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی: دوای بڵاو بوونەوەی حوکمی سەپێندراو بەسەر \'\'مەلا سەلام گوڵنەواز\'\'، رێژەیەکیت بەرچاو لە هاووڵاتییانی شاری سەردەشت بۆ پشتیوانی کردن لەناوبراو لە بەردەم ماڵەکەیدا کۆبوونەوە.

\"14933.jpg\"
دەوترێت مەلا \'\'سەلام گوڵنەواز\'\' رایگەیاندووە لە پێش‌نوێژی کردنی مزگەوتی گەڕەکی \'\'شێوە برایم\'\'، بەردەوام دەبێت.

ئەو مامۆستای ئایینییە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بەردوام لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئازار دراوە و چەند جاریش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

مامۆستا عەبدولسەلام رۆژی رابردوو بە تۆمەتی ئەندام بوون لە مەکتەبی قورئان و پێڕەوی لە \'\'ئەحمەد موفتی‌زادە\'\' بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی تەورێز کرا.

دادگای رۆحانیەت لە یاسای بنەڕەتیی وڵاتی ئێــراندا هیچ جێگایەکی نییە و راستەوخۆ لەژێر چاوەدێریی \'\'خامنەیی\'\'دا بەڕێوەدەچێت.