مامۆستایەکی ئاینیی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا

10:17 - 20 رێبەندان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی ئاینیی بە ناوی "فەرزاد مورادیان" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو مامۆستا ئاینییە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو مامۆستا کوردەیان بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەت و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی گوندی "تەنگیسەر" بانگهێشت کردووە.

مامۆستا فەرزاد مورادیان پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، ئارام مورادیان برای ئەو مامۆستا کوردە پاش ئامادەبوون لە دادگای ئینقلاب دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.