مامۆستایەک مووچەی یەک ساڵی خۆی بۆ درووست كردنی قوتابخانەیەک لەناوچەی بۆكان تەرخان كرد+وێنــه

15:23 - 13 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: ژنە مامۆستایەكی كوردی خەڵکی شاری بۆكان بە مەبەستی دروستكردنی بینای قوتابخانەی ئاوایی \"كوول‌ئاباد\" مووچەی یەک ساڵی خۆی بە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژیان كەهریزانی مامۆستای سەرەتایی قوتابخانەی ئاوایی \"ساروقامیش\"‌ی بۆكان لە هەوڵێكی خێرخوازانەدا پارەی بۆ دروستكردنی قوتابخانەی ئاوایی \"كوویل‌ئاباد\" تەرخان كرد.

ئەو مامۆستایە ساڵی پێشووش مووچەی یەک ساڵی خۆی بۆ منداڵانی بێ‌سەرپەرستی ئاواییەكانی دەورووبەری بۆكان تەرخان كردبوو.

ژیان كەهریزانی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، هۆكاری ئەو هەوڵە خێرخوازانەیەی بۆ درووستكردنی بینای ستاندار بۆ قوتابخانەكان و هەروەها یارمەتیی دان بە پڕۆسەی خوێندن لە ئاواییەكان گەڕاندۆتەوە.

بریارە لەئاوایی \"كوول‌ئاباد\"‌ی بەخشی سیمینە قوتابخانەیەی سەرەتایی لەلایەن خێرخوازانەوە بە رووبەری ٥٢٠ میتری چوارگۆشە دروست بكرێت.

لەوپێوەندییەدا لێپرسراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بۆكان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەوڵە خێرخوازانەیە، وتویەتی: هیوادارین نموونەی مامۆستا ژیان زۆر بێت.
\"18580.jpg\"

\"18581.jpg\"

\"18582.jpg\"

\"18583.jpg\"