مامۆستایانی ناڕازی لە ئێران و کوردستان، هاتنە سەرشەقام +وێنە

18:43 - 10 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: لە تێکڕای شارەکانی ئێران و کوردستان و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستای قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ریکەوتی ١٠ی رەشەمە، مامۆستایانی ناڕازی لە سەراتسەری ئێراندا بە هاتنە سەر شەقام، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.

لە شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەدە و بە هەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە دۆخی خراپی مووچە و ژیانی خۆیان دەبڕی.

خۆپیشاندانی مامۆستایان لەسەر بانگەوازی کانوونی سنفیی مامۆستایان ئێران بووەو بڕیارە کاتژمێر ٢ هەتا ٤ی پاشنیوەڕۆ مامۆستایانی تارانیش لەبەردەم مەجلیسی ئیسلامیدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک بێنن.

\"25043.jpg\"
لە تێکڕای شارەکانی ئێران و کوردستان و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستای قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو
پرسی مووچەی مامۆستایان سەرەکی‌ترین خواستی مامۆستایانی ناڕازییە، کە بە گوتەی مەحموود بەهەشتی، وتەبێژی کانونی سینفیی مامۆستایانی ئێران، \"مامۆستایان خوازیاری ئەوە بوونە کە لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی لەسەدا ٧٠ زیاد بکرێت\".

ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، ئەمساڵ مووچەی مامۆستایان تەنیا لەسەدا ١٤ زیادی کردووە، کە ئەمە وڵامدەری کێشە و گرفتی مامۆستایان نییە\".

جێبەجێ کردنی پەسندکراوی \"زیادکردنی مووچەی کارمەندانی دەوڵەت\" و لەبەر چاو نەگرتن و هەڵواردنی مامۆستایان لەو پەسندکراوەم هۆکارێکی دیکەی مانگرتنی مامۆستایان لەسەرتاسەری ئێراندا بووە.

رێکەوتی ٣ی رەشەمەی ئەمساڵیش ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی کوردستان و ئێران بە نیشناەی ناڕەزایەتی دەربڕین، لە چوونە سەر پۆلەکانی وانە وتنەوە خۆیان بوارد.

یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە ورمی بە ماڵپەڕێکی ئەو شارەی راگەیاندووە، مووچەی پایەی مامۆستایان لە وڵاتی ئێران ١ ملوین و ٢٠٠ هەزار تمەنە، کە بە بەراورد لەگەڵ هەڵاوسانی ئابووری و پێگەی مامۆستایان مووچەکەی زۆر کەمە.

ئەیوان
\"25052.jpg\"

ئەلیگودەرز
\"25051.jpg\"

ورمێ
\"25053.jpg\"

سنە
\"25041.jpg\"

\"25044.jpg\"

زەنجان
\"25040.jpg\"

سەرپڵ زەهاب
\"25045.jpg\"

پیرانشار
\"25046.jpg\"

ئیلام
\"25049.jpg\"

\"25050.jpg\"

کرماشان
\"25048.jpg\"

جوانرۆ
\"25062.jpg\"

\"25061.jpg\"

\"25060.jpg\"


بانە
\"25059.jpg\"

\"25058.jpg\"

\"25057.jpg\"

مەریوان
\"25047.jpg\"

\"25056.jpg\"

\"25055.jpg\"

سەوڵاوا
\"25054.jpg\"

سەقز
\"25063.jpg\"

\"25064.jpg\"

کامیاران
\"25077.jpg\"

\"25075.jpg\"

\"25076.jpg\"

روانسەر
\"25085.jpg\"