مامۆستایانی ناڕازی لە کوردستان، جارێکی دیکە هاتنەوە سەرشەقام+وێنە

20:47 - 27 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە نزیک بە تێکڕای شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بۆ جارێکی دیکە و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵاواردنی مامۆستایان لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هاتنەوە سەر شەقام.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمرۆ پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایانی کورد لە شارەکانی ئێران و کوردستان، سەرلەنوێ لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکاندا کۆبوونەوەو خوازی کۆتایی هێنان بە هەڵاوارن لە هەمبەر بوون.

جێبەجێ کردنی پەسندکراوی \"زیادکردنی مووچەی کارمەندانی دەوڵەت\" و پەراوێز خستن و هەڵاواردنی مامۆستایان، خوێندنی قوتابیان بە زمانی زگماکی، هۆکارەکانی مانگرتنی مامۆستایان لەسەرتاسەری ئێراندا بووە.

پرسی مووچەی مامۆستایان، کە سەرەکی‌ترین خواستی مامۆستایانی ناڕازییەو لەگەڵ ئەوەشدا خوازیاری ئەوە بوونە کە لە بودجەی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردەدا، لەسەدا ٧٠ زیاد بکرێت\".

مامۆستایانی کوردستان و ئێران، لە رێکەوتی ٣ و ١٠ی رەشەمەی ساڵی رابردووشدا سەبارەت بە خواستە سینفییەکانیان هاتنە سەرشەقام، بەڵام سەرەڕای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین، هیچ گۆڕانێک لە دۆخی ژیان و مووچەی مامۆستایاندا پێک نەهاتووە.

مامۆستایانی ناڕزای لە شاری دیواندەرە بە بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و نووسراوەی وەکوو \"لاواز کردنی فەرهەنگیان وە مامۆستایان، رووخاندنی فەرهەنگی کۆمەڵگەیە\"، \"ئەم بێدەنگییە لە ناڕەزایەتییەوە سەرچاوە دەگرێ\" و \"بەڵێنیی بێ بنەما و بێ ناوەرۆک، دەردی ئێمە چارە ناکات\"، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارەدا کۆبوونەوە.

هەروەها مامۆستایان لە کرماشانیش وێڕای هەڵگرتنی نووسراوەو پلاکارد، بە شێوەی هێماننە و بێدەنگ لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەدا کۆبوونەوەیان پێکهێناو خوازیاری جیبەجێ کرانی خواستەکانیان لەلایەن حکوومەتی ئیسلامی و ئیدارەی پەروەردەوە بوون.

هاوکات لە شارەکانی سەقز، ئیلام، بیجاڕ، پیرانشار، ئەیوان، قوروە، مەریوان و سنە و چەندین شاری دیکە، مامۆستایان بە شێوەی بەرین لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکاندا کۆبوونەوە خوازیاری دەستەبسەرکردنی مافە سینفییەکانی توێژی مامۆستا لە کۆمەڵگەی ئێراندا و کوردستاندا بوون.

لە قوتابخانەکانی شاری سەقز، قوتابیانیش، پەیوەستی رەوتی مانگرتنەکە بوون و بە هەڵگرتنی نووسراوە، خوازیاری خوێندن بە زمانی زگماکی بوون.

مامۆستایانی ناڕازیش لە خۆراسانی باکوور، کە بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی ئەو ئوستانە هاووڵاتیانی کورد پێکی دینن، بە هەڵگرتنی نووسراوەی وەک \"بێدەنگیی ئێمە نیشانەی رەزای بونوی ئێمە نییە\"، \"لەسەر تەختەی پۆلەکان بنووسین یەک و یەک هاوتای یەکتر نین\"، خوازیاری ئازادیی مامۆستایانی زیندانی کراو و هەڵوەشانەوەی حوکمی دەزگای قەزایی لەسەر مامۆستایانی دەستبەسەرکراو و زیندانی بوون.

هەروەها مۆستایان لە ئوستانی سیستان و بەلووچستانیش لە حەرەکەتێکی هاوشێوەدا بە هەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە، خوازیاری دەستەبەربوونی خواست و مافە رەواکانیان بوون.

ئیلام

\"26045.jpg\"

کرماشان

\"26046.jpg\"

ورمێ

\"26057.jpg\"

سنە

\"26050.jpg\"

مەریوان

\"26053.jpg\"

سەردەشت

\"26055.jpg\"

بیجار

\"26042.jpg\"

بۆکان

\"26043.jpg\"

دیواندەرە

\"26044.jpg\"

پیرانشار

\"26047.jpg\"

قوروە

\"26048.jpg\"

سەقز

\"26061.jpg\"

گیلانغەرب

\"26051.jpg\"

بانە

\"26056.jpg\"

تیکاب

\"26063.jpg\"

زیویە

\"26062.jpg\"