مامۆستایانی خانەنشین كراو لە ئیلام 7 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
14:03 - 12 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایانی خانەنشین كراوی پارێزگای ئیلام زیاتر لە 7 مانگە مووچە و هەروەها پاداشتی 30 ساڵ خزمەتیان وەرنەگرتووە.
نوێنەری شارەكانی ئیلام و ئەیوان و شیروان چەرداوڵ بە هەواڵدەری \"خانە ملت\"ی راگەیاندووە، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە نەدانی ئەو مووچەیە بەرپرسیارە و پێویستە بۆ چارەسەریی هەنگاو هەڵبێنێتەوە.
ئەحمەد شەهوانی وتیشی: بیانووی ئەو وەزارەتە تەنیا كەمیی بوودجەیە، ئەمە لەحاڵێك دایە كە ئەو شتە زۆر بێ بنەمایە.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرەڕای ئەوەی كە خانەنشین كراواوەكانی سەر بە پەروەردە و بارهێنان لە مووچە بێبەرین لە هەمان كاتیشدا لە بیمەی كۆمەڵایەتیش بێبەش كراون.
ئەم مەسەلەیە لە كاتێك دایە دەوڵەتی دەیەم لە رۆژانی رابردوودا رایگەیاندووە كە 15% بە مووچەی خانەنشین كراوەكان زیاد كراوە.