١٢٦مامۆستای خوێندنگاکانی سنە دادگایی دەکرێن
13:07 - 27 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: رێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەر ١٢٦ مامۆستای خوێندنگاکانی شاری سنە دادگایی دەکرێن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ١٢٦ مامۆستای خوێندنگاکانی شاری سنە بە تاوانی بەشداری لە رێوڕەسمی ساڵڤەگەڕی ئیعدامی \"فەرزاد کەمانگەر\" و نەچوونە سەر پۆلەکانی قوتابخانە و مانیان گرت، رۆژی ٣٠ خەزەڵوەر دادگایی دەکرێن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، دادگایی کردنی ئەو مامۆستایانە لەسەر سکاڵای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش لە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا ٩ کەس لە ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان لە شاری سنە بەناوەکانی \"محەممەد سەدیق سادقی، پەیمان نەودینیان، پەرویز ناسێحی، عەلی قورەیشی، عیزەت نوسرەتی، كەماڵ فەكوورییان، رامین زەندنیا، بەهادین مەلەكی و مستەفا سەربازان\" بانگهێشتی دادگا كرابوون.
رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی فەرزاد کەمانگەر مامۆستای کورد هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکە لە زیندانی \"ئێوین\"ی تاران لە سیدارە دران کە دواتر ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری لێکەوتەوە.