مافی مرۆڤی کوردستان داوای\" پشوودرێژی و پێکەوەهەڵکردن \"ی زیاتری لەحیزبی دێمۆکرات کرد
15:54 - 6 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی داکۆکیی لەمافی مرۆڤی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ شەڕی کێلەشین بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: هۆکاری ئەو روداوە هەرچییەک بێت، ناتوانێ ببێتە پاساو بۆ دەستڕیژی کردن، هەر بۆیە پێویستە بکەرانی ئەو کارەساتە وڵامدەری بیر و رای گشتی خەڵکی کورد و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان بن.
دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:
بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەو رووداوەی کە تێکهەڵچوونی لێکەوتەوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان تەقەیان لە هێزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کردووە و بە داخەوە ئەندامێکی ئەو حیزبە گیانی لەدەست داوە و چەند کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لە روانگەی ئەو ریکخراوەیەوە هۆکاری ئەو رووداوە هەرچییەک بێت، ناتوانێ ببێتە پاساو بۆ دەستڕیژی کردن، هەر بۆیە پێویستە بکەرانی ئەو کارەساتە وڵامدەری بیر و رای گشتی خەڵکی کورد و کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان بن.
رێکخراوی داکۆکی لەمافی مرۆڤی کوردستان وێرای دەربڕینی خەم و نیگەرانی خۆی لەو رووداوە تاڵە، خوازیارە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رێگەی ئاشتی و پێکەوەهەڵکردنی زیاتر بگرێتە بەر و داواش لە رێبەرانی پەکەکە دەکات کە هەموو لایەنەکی ئەو رووداوە تاوتوێ بکات و بکەرانی ئەو کارە سزا بدات و پێش بە رووداوی لەم چەشنەی دیکە بگرێت.
رێکخراوی داکۆکیی لەمافی مرۆڤی کوردستان داوا لەسەرجەم حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دەکات کە رێز لەمافەکانی مرۆڤ و مافی یەکتر بگرن و لەهەمبەر کێشە و ناکۆکییەکانیاندا نەرمی نواندنیان هەبێت.
تاران ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤/ ٢٧ی مەی ٢٠١٥
رێکخراوی داکۆکیی لەمافی مرۆڤی کوردستان