٨ی مارسی ٢٠٢٢؛ ٤٧ حاڵەت سەرکوتی ژنان لە کوردستان + ئامار

16:35 - 16 رەشەمه 2721

ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی ژنان لە کوردستان و خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی (خۆکوژی و کوشتنی ژنان)، لە مانگی مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢ی زایینی کردووە.

لە ڕاپۆرتی یەکەمدا باسی لە حاڵەتەکانی دەسبەسەری، بانگهێشت، سەپاندنی سزا، کوشتن و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین و پێشێلکاریی مافی زیندانییانی سیاسیی ژن لە زیندانەکان باس دەکرێت.

دەسبەسەری ٢٤ حاڵەت، سەپاندنی سزا ٦ حاڵەت، بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ٤ حاڵەت، کوژران و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین ٤ حاڵەت و پێشێلکاریی مافی ژنانی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندان و گرتنگە ئەمنییەتییەکان ٩ حاڵەت.

ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەلایەن "کوردپا" کە خۆی بەدواداچوونی بۆ کردووە و پشتڕاستی کردووەتەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

بیاڤی چالاکیی ژنانی دەسبەسەرکراو:

  ٥ چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، خوێندکارێک، ٢ چالاکی ژینگەیی ،٢ چالاکی ژنان و چالاکێکی کرێکاری

ڕۆڵی ڕاستەوخۆ و مەئموورانی ناوەندە حکوومەتییەکان لە دەسبەسەریی ژنان لە کوردستان:

تەواوی ئەو ژنانه لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ناڕوونیی چارەنووسی ١٧ کەس و شوێنی دەسبەسەریی ١٣ کەس لەو ژنانه پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.

هێرش بۆ سەر ماڵی ٦ کەس لەو ژنانه و پشکنینی ماڵەکانیان.

هەروەها کەرەستەی شەخسیی ٢ کەس لەو ژنانە لە کاتی دەسبەسەری دەستی بەسەردا گیراوە.

دەبێت بوترێ تۆمەتی‌ دەسبەسەرکراوەکان ڕوون نییە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکان دەسبەسەرکراوەکان بە تۆمەتی "ئەمنییەتی" و بە ڕوونی "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان" تاوانبار کراون.

مەحکوومکران بو زیندانی و سزای دیکە: ٦ حاڵەت

١٧ ساڵ ٨ مانگ و  ١ ڕۆژێک زیندان

٤ ساڵ و ٣٠ مانگ زیندانی تەعلیقی

ئەندامبوون لە حیزبە کوردییەکان، پڕۆپاگەندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لەو کۆمەڵە تۆمەتانە بوونه کە وەپاڵ دەسبەسەرکراوەکان دراوە.

بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: ٤ حاڵەت

شلێر قادر نژاد و مەهتاب قادر نژاد، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان

هاجەر سەعیدی، چالاکی کرێکاری بەهۆی چالاکییەکان

بنەماڵەی (خوشکەکانی) کەیوومەرس لەتیفی؛ چالاکی مەدەنی

کوژراو و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەی مین: ٤ حاڵەت

لە ئەمساڵدا ٤ ژن؛ دوو ژنی هەوارنشین لە کرماشان و ٢ ژنی ئیلام تووشی تەقینەوەی مین بوونە کە یەکێکیان کوژرا.

پێشێلکاریی مافی ژنانی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندان و گرتنگە ئەمنییەتییەکان: ٩ حاڵەت

٥ حاڵەت مانگرتن

پێشگرتن لە چاوپێکەوتنی سوهەیلا حیجاب

٢ حاڵەت بێبەریکردنی مووژگان کاووسی لە دەستپێڕاگەیشتنی پزیشکی

١ حاڵەت لێدانی زیندانیی سیاسی؛ خەدیجە مەهدی‌پوور، زیندانیی سیاسی بە هاندنی مەئموورانی زیندان.

ناوی ژنانی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران:

زەینەب جەلالیان: زیندانی هەتا هەتایی، سەکینە پەروانە، سوهەیلا حیجاب، سنوور تاراما، زارا محەممەدی، خەدیجە مەهدی‌پوور و شنە ئەحمەدی.