مادەی تەقینەوە لە شاری سەقز قوربانیی لێ کەوتەوە

21:07 - 8 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی تەقینەوەیی دەستکرد لە خانوویەکدا لە شاری سەقز، دوو هاووڵاتیی کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمە، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی نەشمیلان\"ی شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی کەرەستە و ماددەی تەقینەوەیی دەستکرد، سی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بوونە قوربانی.

\"\"
فەرشاد حوسینی
شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە ناوەکانی \"فەرشاد حوسینی\" و \"سروش\" و فەرزاد حوسێنی\" ڕاگەیەندراوە.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٨.٣٠ شەو، لە گەرەکی نەشمیلانی شاری سەقز و لە گۆڕەپانی کوردستان ڕوویداوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز ڕایگەیاند: فەرزاد تەمەن ٣٠ ساڵ و فەرشاد و سروش تەمەنیان ١٧ساڵ بووە.

\"\"
سروش
یەکێک لە نەریتەکانی پێشوازی کردن لە نەورۆز لە ئێران و کوردستان، بەکارهێنانی کەرەستەی تەقەمەنییە، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەستەی ئاگرینی ستاندارد، خەڵک ناچار دەبن بۆخۆیان ئەو کەرەستانە درووست بکەن و هەموو ساڵێک لەو پێوەندییەدا شاهێدی ڕووداوی نەخوازراو دەبین.