لەئیلام یادی شاعیرێكی كۆچكردووی كورد كرایەوە+ وێنە

13:39 - 24 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: لەچلەی شاعیرێكی ناسراوی كوردا، رێوڕسمێكی رێزلێنان لە بەرهەمەكانی ئەو شاعیرە پایەبەرزە بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی رابردوو ژمارەیەكی بەرچاو لە شاعیران و چالاكانی فەرهەنگی ـ ئەدەبی و كەسایەتییە زانستییەكانی شاری ئیلام، رێوڕەسمی رێزلێنان لە \"عەلی ئەسغەر عەباسی ئارام\"‌یان بەڕێوە برد.

ئەو یادكردنەوەیە بە بەشداری بنەماڵەی عەباسی لە زانستگەی پەیام نووری ئیلام بەڕێوە چوو.

بەرپرسی ئەو زانستگەیە لە چەند وتەیەكدا وتوویەتی: بەرهەمەكانی مامۆستا ئارام دەرخەری ئۆگری خەڵكی ئەو ناوچەیە بۆ سروشتە.

شێعرەكانی مامۆستا ئارام زیاتر لە وەسفی سروشت‌دا بووە و باس لەتێپەڕینی رۆژگار دەكەن.

\"22702.jpg\"
 شاعیری سروشت خوازی كوردستان عەلی ئەسغەر عەباسی ناسراو بە ئارام
لەو رێوڕسمەدا نێعمەت داودیان لەسەر كەسایەتی مامۆستا ئارام دواوە و هەروەها پارچە شێعرێكیشی پێشكەش كردووە.

وەسفی كەسایەتی و تایبەتمەندییەكانی مامۆستا ئارام بڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكە بوو كە لەلایەن كوڕەكەیەوە هاتە بەر باس و دواتر منداڵێك بە ناوی ماهان پارچەشێعرێكی مامۆستا ئارامی خوێندەوە.

شاعیری ناوداری كورد عەلی ئەسغەر عەباسی (ئارام) كوڕی گوڵموراد دوای ٥٢ ساڵ خزمەت بە هونەر و وێژەی كوردی، رۆژی هەینی رێكەوتی ١٤‌ی گەلاوێژی ٩٣ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا ماڵاوایی لەژیان كرد.

\"تەختی خان، وەژدەروون، مانێشت، قەڵاڕەنگ\" كە سەرجەمیان لە وەسفی سروشتدا نووسراون لە شێعر و بەرهەمەكانی مامۆستا \"ئارام\"‌ن.
\"22697.jpg\"

\"22698.jpg\"

\"22699.jpg\"

\"22700.jpg\"