لەئیلام رێز لە هونەرمەندێکی کورد گیرا+وێنە

20:57 - 27 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە هونەرمەندانی ناسراوی کوردستان لە بەرنامەی \"شب‌های روشن\"ی ئیلام رێزی لێ گیردرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەر لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و بەرپرسانی بەرنامەی \"شب‌های روشن\" لە شاری ئیلام، رێزیان لە \"مەنووچێهر تەتەری\" وێنەگر و لێکۆڵەری نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران گرت.

ئەو هونەرمەندە ناودارەی کورد لە چەندین فستیڤاڵی نێوخۆیی و دەرەکی‌دا توانیویەتی پلەی یەکەم بە دەست بێنێ و بە گشتی ٣١ میداڵی بە دەست هێناوە.

\"19402.jpg\"
\"مەنووچێهر تەتەری،هونەرمەندی ناوداری کورد
لەو رێوڕەسمەدا ژیاننامە و سەرکەوتنەکانی مەنوچێهر تەتەری لە فیلمێکی دیکۆمێنتاریدا پێشانی بەشداربوان درا و پاشان محەممەد پیرانی شاعیر و خۆشنووسی ئابدانانی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و دواتر سالم پوورئەحمەد و محەممەد رەزا روستەم‌پوور چەند پارچە شێعرێکیان خوێندەوە.

لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا چەندی پارچە موسیقا لەلایەن هونەرمەندان محەممەد رەزا شەوهانی و کەریم مەنسوور پێشکەش کرا و دواتر کورتە مێژووی وێنەگری لەلایەن (سیروس لەتیفیان)ـەوە خوێندرایەوە.

بەرنامەی \"شب‌های روشن\" ئیلام رێز لە نووسەران، شاعیران و هونەرمەندانی ئوستانی ئیلام دەگرێ و پێشتریش عەلی دوست فەلاحەتی یەکێک لە ژەنیارەکانی کوردستان و هاشم پالیزبان تەوس‌نویسی ئیلامی لەو بەرنامەیەدا رێزیان لێ گیردرا بوو.

جەلیل سەفەربەیگی بەرپرسایەتی \"شب‌های ایلام\"ی لە ئەستۆیە و هەر ئەو رۆژە لەوحی رێزلێنانی پێشکەش بە مەنووچێهر تەتەری کرد.

مەنووچێهر تەتەری ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە گوندی \"شێخ ماخۆ\"ی شاری دەڕەشاری ئیلام لە دایک بووە.
\"19400.jpg\"

\"19401.jpg\"

\"19403.jpg\"

\"19398.jpg\"

\"19397.jpg\"

\"19399.jpg\"

\"19396.jpg\"