لەیلا زانا پرسی مانگرتوانی كوردی لە "ستراسبۆرگ" لە پارلەمانی ئورووپا تاوتوێ كرد
15:03 - 1 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لەیلا زانا پارلەمانتاری كورد لە پارلەمانی توركیە، لەگەڵ نوێنەری مانگرتوانی كورد و چەند چالاكی مافی مرۆڤی ئورووپایی، بەشداری دانیشتنی كۆنفرانسی چاپەمەنیی پارلەمانی ئورووپا بوو.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە 30ی خاكەلێوە (18ی ئاوریل) خاتوو لەیلا زانا، نوێنەری شاری ئامەد لە پارلەمانی توركیا، و\"نیگار عینایەتی\"، نوێنەری 15 چالاكی مانگرتوو، \"بێرنارد رڤێلۆن\"، ئەندامی دەستەی پشتیوانی لە مانگران و \"یورگێن كلووتێ\"، پارلەمانتاری ئورووپایی بەشداریی دانیشتنی كۆنفرانسی خەبەریی پارلەمانی ئورووپا بوون.
سەرەتا لەیلا زانا باسی رەوشی مەترسیداری ژیانی مانگرتوانی كوردی كرد و رایگەیاند:\" كە ئێستا تەنیا دەنگی حكوومەتەكان دەبیسرێن و كەس ئاگای لە ئازاری ژێردەستەكان نیە و وتیشی: ئەم پازدە مانگرتووەی ستراسبۆرگ كە چل و نۆ رۆژە لە مانگرتن دان، هەڵگری دەنگی خنكێندراوی گەلی كوردن كە بەپێی باری تەندروستیی ئێستای مانگران چركە بە چركە لە مردن نزیك دەبنەوە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا لەیلا زانا ئاماژەی بە چاوپێكەوتنی خۆی لەگەڵ سەرۆكی پارلەمانی ئورووپا كرد و رایگەیاند:\" كە ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاگای لە ئازار و سەركوتكرانی گەلی كورد هەیە و داوا لە مانگرتوان دەكا كە كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بهێنن و لەوە زیاتر خۆیان نەخەنە مەترسییەوە و بەتەواوی پشتگریی مانگران و داخوازییەكان دەكات و بەڵێنی بە لەیلا زانا داوە كە بەجیدی بەدوای پرسی كورددا بچێ و لەسەر پرسی رێزدار ئوجالان هەڵوێست بگرێ.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە لەیلا زانا لە بەشێكی تر لە ئاخاوتنەكەیدا ئاماژەی بە داخوازیی گرووپی سۆسیال دێمۆكراتەكانی فەرانسە و چەند كەسایەتییەكی دیكەی كورد كە بە نیگەرانییەوە لە رەوشی مانگرتوان دەڕوان و خوازیارن كە بە كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بهێنن هەتا مردنی لێنەكەوێتەوە و هەموان بە ئاراستەی داخوازیی مانگرتواندا تێدەكۆشن.
پاشان خاتوو نیگار عینایەتی بە نوێنەرایەتی 15 چالاكوانی مانگرتوو لە وتەكانیدا باسی لە دۆخی مەترسیداری ژیانی خۆی و هاوڕێیانی دیكەی مانگر كرد و پاشان تیشكی خستە سەر رەوشی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئەشکەنجە کردنی ناوبراوی لە زیندانی ئیمرالی كرد.
نیگار لە درێژەی وتەكانیدا ئاشكرای كرد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) زیاتر لە 13 ساڵە لە زیندانی ئیمرالی زیندانی كراوە و ناتوانێ پارێزەرەكانی ببینێت و 267 رۆژە و پەیوەندیی بە دەرەوەی خۆی نەماوە.
عینایەتی لە بەشێكی تر لە قسەكانیدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، مانگرتن لە خواردنی ئێمە لەبەردەم كۆنسە (شۆرای ئورووپا) لە شاری ستراسبۆرگ هەر بە بۆنەی لابردنی زەخت و گوشار لەسەر گەلی كورد دەستی پێكردووە و پێمان وایە كە پارلەمانی ئورووپا دەبێ ئەركی خۆی سەبارەت بە توركیە كە ئەندامی شۆرای ئورووپایە و مافی مرۆڤی ئیمزا كردووە، ئەنجام بدا. لە ئێستادا حكومەتی توركیا بە شێوەیەكی سیستماتیك مافی مرۆڤ پێشێل دەكا.
نیگار عینایەتی لە كۆتاییدا ئاماژەی بە درێژە و بەردەوامیی گوشارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاكانی سیاسی و مەدەنیی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران كرد و وتی: دەیان كەسی وەكوو حەبیبوڵڵا گوڵپەریپوری و شێركۆ مەعارفی لەژێر مەترسیی سێدارەدان دان. بۆ ئەو مەبەستە لێرەدا خواستی ئێمە لە CPT ئەوەیە كە بە زووترین كات پشتیوانی و پاراستنی مافی زیندانییەكان بە ئەركی خۆی بزانێت و چیدیكە لە ئاست پێشێلكرانی ئاشكرای مافی مرۆڤدا بێدەنگ نەبێ.
لە رێكەوتی 11ی رەشەممە1390(1ی مارسی 2012)ەوە 15 سیاسەتڤان و نووسەر و چالاكی كە پێنج كەسیان ژنن، لە ستراسبۆرگی فەرانسە و لەبەردەم شۆرای ئورووپا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و گەیاندنی دەنگی زیندانیانی مانگرتوو لە كوردستانی توركیە مانیان لە خوارن گرتووە.