لەکستان/ کۆچیی دوایی مامۆستایەکی زوڕنا ژەن
23:13 - 6 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: شەوی رابردوو مامۆستا \"رەزا موریـدی\" هونەرمەندی کورد بەهۆی راوەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، تەرمـی مامـۆستا رەزا موریدی، مامۆستای \"زوڕنا ژەن\"ی کورد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەنێو ئاپۆرای لایەنگران و هونەرمەندان لە ئوستانی لوڕستان، کرماشان و ئیلام لە زێـدی خۆی واتە شاری \"نوورئاباد\"ی سەربە ئوستانی لوڕستان ئەسپەردەی خاک کرا.
مماۆستا رەزا موریدی لەهونەری \"زوڕنا ژەن\"یدا خاوەن رێچکەیەکی تایبەت بوو، ناوبراو لەو پەیوەندییەدا خزمەتێکی دیار و بەرچاوی بە فەرهەنگ و مۆسیقای کوردی لە ئوستانەکانی کرماشان و لوڕستان کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە هەروەها لە چەندین فستیڤاڵ و کۆڕی هونەریی ناوخۆو دەرەوەشدا بەشداری کردبوو و لە زۆربەی ئەو کۆڕ و فستیڤاڵانەدا وەک هونەرمەندێکی دیاری کورد خەڵات کرابوو.