لەژێر ناوی دەژگەندکردنی ماڵی هاووڵاتییان، ماڵی ماملێ لە مەهاباد دزیی لێ کرا

12:12 - 8 خاکەلێوه 2720

دوو کەس لە مەهاباد بە بیانووی خاوێنکردن و بەکاربردنی دژەگەند، هەندێک پارە و زێڕی ماڵی هونەرمەندی ناسراوی کورد، "محەممەد ماملێـ"ـیان بە تاڵان برد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کەسە بە مەبەستی گەندبڕکردن و خاوێنکردنەوەی ماڵەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستیان بە تاڵانکردنی ماڵی ئەو هونەرمەندە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: "خێزانی محەممەد ماملێ بە تەنیا لەو ماڵەدا ژیان دەکات و ئەو دوو کەسە دژەگەندکردنیان بە هەل زانیوە و پارە و زێڕی ماڵی ماملێیان دزیوە".

سەرچاوەکە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی فیلمی کامێرای شاراوەکە، ئەو دوو کەسە پاش دزینی پارە و زێڕی ماڵی ئەو "محەممەد ماملێ"، بە ماشینێکی پڕاید شوێنەکەیان بەجێ هێشتووە.