لەچیای ئاویەری سنە چالاکیی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو + وێنــە
20:17 - 18 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: بۆ یادی مامۆستا \"محێدین حەقشناس\"، هاووڵاتییانی شاری سنە پێکهاتوو لە فەرهەنگیان و شاخەوانانی کوردی شاری سنە بە یارمەتیی کانوونی شاخەوانانی ئوستانی کوردستان چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر ژومارەیەک لە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری سنە لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چیای ئاویەریان لە زبڵ و پاشماوەی بەجێماوی گەشتیارانیان خاوێن کردەوە.
هاووڵاتییانی شاری سنە بۆ بەرز راگرتنی یادی \"محیەدین حەقشناس\" هەڵبەستوانی شارەکەم سنە، ئەو چالاکییە ژینگەپارێزییەیان بەڕێوە بردووە.
ئەو چالاکییە کاتژمێر ٦ی بەیانی و لە کەشێکی باراناوی و بە ئامادەبوونی رێژەیەکی بەرچاو لە شاخەوانانی شاری سنە دەستی پێکرد و بەهۆی بارینی لەڕادەبەدەر، ئەو چالاکانە تەنیا توانیان زبڵ و پاشماوە بەجێماوی گەشتیاران کۆبکەنەوە.
بڕیارە رۆژانی ١٩ و ٢١ی خەزەڵوەر چەند تیمێکی شاخەوانی تۆوی گژوگیا بەسەر شوێنە سووتاوەکانی چیای ئاویەردا بڵاو بکەنەوە.
سەلاح حەقیقیان بەرپرسی کانوونی شاخەوانانی ئوستانی کوردستان لە دەستپێکی ئەو چالاکییەدا رایگەیاند: \" ئێمە بە مەبەستی جێگیر کردنی فەرهەنگی ژینگەپارێزی لەنێو هاووڵاتییان ئەم چالاکییەمان بەڕێوە بردووە\".
پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەرمانان ژینگەی چیای ئاویەری شاری سنە ئاگری تێبەر درا و بەشێکی بەرچاو لە لەوڕگەکانی ئەو چیایە، لە ئاگردا سووتا.
وێنـــه: مێهر