لەمەوبەدوا پۆشینی چارشێو بۆ كچانی قوتابیی دواناوەندی دەکرێتە زۆرەملێ

16:46 - 26 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوێك لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چارشێوی بۆ كچانی قوتابخانە دواناوەندییەكانی بە پێویست زانی.

مەنسوور مورادلوو وتی: بە بەڕێوەبردنی چەندین بەرنامەی دینی، پاساوهێنانەوە و بارهێنان و بەشداریی چالاكانی مەزهەبی لە قوتابخانەكان سەرقاڵی پەرە پێدان بە مەسەلە دینییەكانین.

هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، بە مەبستی گەیشتن بەو ئامانجەمان یارمەتی لە لێپرسراونی قوتابخانە و بنەماڵەكان وەردەگرین.

مورادلوو لە دانی زانیاریی زیاتری بە مەبەستی پەرە پێدان بە پۆشێنی چارشێو بۆ كچان لە قوتابخانە دواناوەندییەكان خۆی بواردووە.

لە ماوەی چەند ساڵی دواییدا لەبارەی بەرنامە فێركارییەكان زۆرترین رەخنە لە وەزارەتی پەروەرەدە گیراوە و هاوكات هەتا ئێستا چەندین جار حاجی بابایی وەزیری ئەو ناوەندە بانگهێشتی مەجلیس كراوە.