لەقوتابخانەكان بە بیانووی دابین كردنی ئاسایشی نەورۆزی كامێرای چاودێری دادەنرێ
12:59 - 25 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە نامەیەكی نهێنیدا رایگەیاندووە، سەفەری فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بەم وەزارەتخانەیە بۆ دەرەوەی ئێران دەبێبە ئاگاداریی ئەو وەزارەتخانەیە بێت و هەروەها بڕیاریش دراوە كە كامێرای چاودێری لە قوتابخانەكان دابنرێ.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەو نامەیەدا كە نوسخەیەكی بۆ یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری پیرانشار نێردراوە، هاتووە: پێویستە لە ناوەندە فێركارییەكان كامێرای چاودێری دابنرێت.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لەپیرانشار وێڕای ناردنی نوسخەیەك لەو نامەیە بۆ ئاژانسی كوردپا، لەزاری یەكێك لە مامۆستاكانەوە رایگەیاندووە، بە بیانووی كۆنترۆڵ كردنی قوتابخانە و ناوەندە فێركارییەكان لە رۆژانی پشوودا، سەرجەم ئەو قوتابخانەی كە كامێرایان بۆ دانەنراوە، پێویستە كامێرای چاودێریان بۆ دابنرێ.
ئەو مامۆستا كوردە، ئامانجی سەرەكیی پەروەردە و بارهێنانی لە دانانی ئەو كامێرایانە، كۆنترۆڵ كردنی پێرسۆنێلی ئیداری و مامۆستاكانە و دانانی ئەو كامێرایانە بە مەبەستی دابین كردنی ئاسایش و رێگری لە دزی كردن، تەنیا بیانوویە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو نامەیەدا باس لەوە كراوە هیچ كام لە پێشخزمەت (سرایدار)ـەكانی قوتابخانەكان بۆیان نییە لە شوێنی حەوانەوەیان كەڵک لە سەتەلایەت وەربگرن.