لەشەوی یەڵدای مەریواندا \"جەلال مەلەکشا\" خەڵاتی ساڵی پێشکەش کرا+وێنــە
19:41 - 1 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە درێژەی چالاکییەکانیدا و بە بۆنەی شەوی یەڵدا و بە بەشداریی رێژەیەکی بەرچاو لە شاعیران و ئەدیبانی کورد، کۆڕێکی ئەدەبیی بەرێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ کاتژمێر ٨ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز کۆرێکی ئەدەبی و شاعیرانە لەشاری مەریوان بۆ یادی شەوی یەڵدا رێکخرا کە تیایدا \"خەلاتی ساڵ\" پێشەکشی جەلال مەلەکشا شاعیری ناسراوی کورد کرا.
سەرەتای رێوڕەسمە پەیامی ناوەندی ڤەژیـن لەلایەن \"عەدنان ناسری\"یەوە خوێندرایەوە و دواتر جەلال مەلەکشا میوانی تایبەتیی رێوڕەسمەکە شێعرەکانی \"کاروان کاروان\"، \"هەڵۆ\" و ئێوارێی غەریب\"ی پێشکەش بە بەشداران کرد.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا شاعیری کورد کیوومەرس ئەمیری ناسراو بە لەک ئەمێر و دواتریش شاعیری لاو ئارام فەتحی و هەروەها شادی سەعدوڵڵاهی و ئەنوەر رەوشەن، عەلی حەیدەری شاعیری کوردی خەڵکی خۆراسان، کەماڵ ئەمینی، گوڵاڵە دروودیان، شنۆ جوانڕۆیی و یوونس رەزایی شێعریان بۆ میوانان خوێندەوە.
لەو رێوڕەسمەدا کە هەتا کاتژمێر ١١ی شەوی خایاند، عەدنان بەرزەنجی ژیننامەی جەلال مەلەکشای خوێندەوە و پاشان خەڵاتی \"بەڕووی زێڕین\" بۆ رێزگرتن لە تەمەنێک تێکۆشانی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا، پێشکەشی شاعیری کورد جەلال مەلەکشا کرا.
جەلال مەلەکشا ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی \"مەلەکشا\"ی سەربە ناوچەی سنە لەدایک بووە و لەماوەی تەمەنی فەرهەنگی و شاعیریی خۆیدا چەندین بەرهەمی ناوازای ئەدەبی و شێعریی خولقاندووە و هەتا ئێستا بەرهەمەکانی بۆ سەر زمانەکانی عەرەبی، فەڕانسی، ئینگلیزی و رووسی تەرجەمە کراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ کاتژمێر ٨ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز کۆرێکی ئەدەبی و شاعیرانە لەشاری مەریوان بۆ یادی شەوی یەڵدا رێکخرا کە تیایدا \"خەلاتی ساڵ\" پێشەکشی جەلال مەلەکشا شاعیری ناسراوی کورد کرا.
سەرەتای رێوڕەسمە پەیامی ناوەندی ڤەژیـن لەلایەن \"عەدنان ناسری\"یەوە خوێندرایەوە و دواتر جەلال مەلەکشا میوانی تایبەتیی رێوڕەسمەکە شێعرەکانی \"کاروان کاروان\"، \"هەڵۆ\" و ئێوارێی غەریب\"ی پێشکەش بە بەشداران کرد.
خەڵاتی \"بەڕووی زێڕین\" بۆ رێزگرتن لە تەمەنێک تێکۆشانی لە بواری ئەدەب و فەرهەنگی کوردیدا، پێشکەشی شاعیری کورد جەلال مەلەکشا کرا
لە بڕگەیەکی دیکەدا فیلمی \" بەرد\" لەدەرهێنەریی پەرویز رۆستەمی نمایش کرا و پاشان گرووپی مۆسیقای ناوەندی ڤەژین چەند پارچە مۆسیقایەکی پێشکەش کرد و دواتریش \"شەوچەرە و هەنار\" لەنێو میوانەکاندا بڵاو کرایەوە.لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا شاعیری کورد کیوومەرس ئەمیری ناسراو بە لەک ئەمێر و دواتریش شاعیری لاو ئارام فەتحی و هەروەها شادی سەعدوڵڵاهی و ئەنوەر رەوشەن، عەلی حەیدەری شاعیری کوردی خەڵکی خۆراسان، کەماڵ ئەمینی، گوڵاڵە دروودیان، شنۆ جوانڕۆیی و یوونس رەزایی شێعریان بۆ میوانان خوێندەوە.