لەشاری مەهاباد و لەبری قوربانی کردن، نەمام چێندرا

12:54 - 14 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەی مەهاباد بەنیشانەی رێزگرتن لەسروشت چالاكی نەمام چاندنیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٣‌ی رەزبەر لە رێوڕەسمێكدا كەمپەینی\"چاندنی نەمامێک\" لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەوە لەشاری مەهاباد راگەیەندرا.

لەو رێوڕەسمەدا بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە رایانگەیاندووە، لەرۆژی جێژنی قورباندا و دوای قوربانی بوونی گیانلەبەر و ئاژەڵ و دەڕبرنی رێزی خۆی بۆهەموو رۆژە ئایینییەكان خۆی بە قەرزداری زەوی، سروشت و ژینگە دەزانێ‌و بە چاندنی نەمام ئەمەگناسیی خۆی بۆ سروشتی كوردستان دەردەبڕێ‌.

سینا ئەفسەر ئەندامی ئەنجومەنەكە راپۆرتێكی لەسەر چالاكییەكانی كۆڕی پاراستنی ژینگە پێشكەش كردووە و هەروەها خەبات مەنگوڕی بەرپرسی كۆڕی ناوەندیی ئەنجومەنەكە، وتارێكی لەسەر چۆنییەتی بەڕێوبردنی ئەو بەرنامەیە و ئامانج و ئاكامەكانی خوێندۆتەوە.

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەدا ئەندامانی ئەنجومەن و بەشداران لەبری قوربانی كردنی ئاژەڵ، هەر كامە نەمامێكی چاندووە.

وێنــه: فەیس‌بووک

\"22458.jpg\"

\"22460.jpg\"

\"22461.jpg\"