لەشاری سەقز رێز لەشاعیری ناوداری كورد نالی گیرا + وینــە

15:18 - 27 خەرمانان 2713
ئاژانسی كوردپا: لەشاری سەقز بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لەشاعیران و ئەدیبانی كورد، كۆڕێك بۆ رێزلێنان لە \"نالی\" شاعیری نەتەوەیی كورد بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٦‌ی خەرمانان لەشاری سەقز كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە لەژێر ناوی \" لەخاک و خۆڵەوە هەتا ئاسمانی ئەدەبی كورد\" بەڕێوە چوو.

لەو كۆڕەدا شاعیرانی شارەكانی بانە، سەقز، بۆكان و مەهاباد و چەند شاری دیكەی كوردستان بەشدار بوون و بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان رێزیان لەیادی مامۆستا نالی شاعیری ناوداری كورد و جێگە و پێگەی ئەدەبیی كورد گرت.

مامۆستا ئاسۆ ( سەعید نەجاری) ک. د ئازاد، شوعلە بەیگزادە، ئازاد سەید ئیبراهیمی، سروە لەحمی، میلاد ئەمانوڵڵاهی و كاك سەلاح ژمارەیەک لەشاعیرانی بەشدار بوو لەو كۆڕەدا بوون.

لەكۆتایی كۆڕەكەدا لەلایەن بەڕێوەبەرانی ئەو کۆرەوە خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی ئەو شاعیرانە کرا.

نالی ناوی خدر كوڕی ئەحمەد شاوەیسی ئالی بەگی مكایلییە. نالی لە شارەزوور لە ساڵی ١٨٠٠ دا، هاتۆتە دونیاوە و لەشارەكانی سنە، مەهاباد، هەڵەبجە و سلێمانی زۆرترین تەمەنی بەسەر بردووە.

نالی خوێندەوارێكی بەئەزموونی سەردەمی خۆی بووە و هەر بۆیە شارەزاییەكی باشی لەكۆمەڵگەی كوردیی ئەو سەردەمەدا هەبووە و لە شێعرەكانیشدا خواپەرستی و نیشتمان و ئەڤینداری رەنگی داوەتەوە.
\"15446.jpg\"

\"15444.jpg\"

\"15445.jpg\"

\"15446.jpg\"