لەشاری بۆکان مامۆستایانی زمانی کوردی رێزیان لێگیرا
14:35 - 4 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب بە بەشداری کۆمەڵێک لە شاعیران و هونەرمەندانی شاری بۆکان، کۆڕێکی رێزلێنانی بۆ مامۆستایانی وانە وتنەوەی زمانی کوردی لەو شارە پێکهێنا.
\"مستەفا ئیلخانیزادە\" بەرپرسی \"کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب\" لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا رێزی لە ٩ مامۆستای وانەی زمانی کوردی، لە شاری بۆکان گرت.
ئەو ٩ مامۆستایە سەعید نەجاڕی \"ئاسۆ\"، هێمن بانەای، حوسێن شێربەگی، فوزیە سوڵتان بەیگی، جەعفەر ئەرشەد، سووسەن حەسەنزادە رەحمان جەوان، کوردستان مەلامەحموودی، هیدایەت ئازەری بوون کە لەلایەن \"کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب \"ـەوە بە دانی لەوحی رێزلێنان، رێزیان لێگیرا.
بەرپرسی کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگیی ئەدەب ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو خولە فێرکارییانە لە چەندین قۆناغی وەک: \"خوێندن و نوسین بە زمانی کوردی، زمانناسی و فۆنەتیک و فۆنۆلۆژی، رێزمانی سوننەتی و رەخنەی زمانی کوردی و شێعری شاعران\" بەڕێوە دەچن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە ساڵانە چەندین گەشتی فەرهەنگی بەڕێوە دەبەن و لەو پەیوەندییەدا رۆژی هەینیی رابردوو بە ٩٠ کەس لە خوازیارانی فێربوونی زمانی کوردی گەشتێکیان بۆ تەختی سولێمان بەڕێوە بردووە.
مستەفا ئیلخانیزادە ئاماژەی بەوەشدا کە چالاکییەکانی کۆڕی ئەدەب تەنیا لە نێو شاری بۆکاندا قەتیس نەماوەتەوە و هەتا ئێستا لە چەندین شوێنی وەک: گوندەکانی سەربە شاری سایین قەڵا، \"مەحموود جغ\" و \"قازانلی\"ی سەربە شاری میاندواو، \"گامێشگۆلی\"ی ، و لە ناوچەکانی دیواندەرە و زەڕینە، و هەروەها \"شەهریار\"ی کەرەج و تەنانەت بۆ کوردەکانی زاغمەرزی مازندەران\"یش لە باکۆوری ئێران و زانکۆی بووعەلی و زانکۆی \"قەزوێن\"یش خولی فێرکاریی زمانی کوردیمان کردۆتەوە.