لەشاری بۆكان یادی مەلامستەفای زاواكێو كرایەوە
13:59 - 29 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: كۆری فێركاری ـ فەرهەنگیی ئەدەب لەشاری بۆكان، لەرێوڕەسمێكدا یادی مامۆستای كۆچكردوو\" مەلا مستەفا رەشیدی\"یان كردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٨ی جۆزەردان رێوڕەسمێك لە بنكەی كۆری فێركاری و فەرهەنگیی ئەدەب، بە بەشداریی پیاوانی ئایینی، شاعیران و خەڵكی ئاواییەكانی \"زاواكێو و ئاختەتەر\"، بۆ بەرز راگرتنی یادی مەلا مستەفای زاواكێو، ئەدیب و نووسەری كۆچكردوو، پێكهات.
سەرەتای کۆڕەکە، مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسی كۆڕی فێركاری ـ فەرهەنگیی ئەدەب لەسەر كەسایەتیی مەلا مستەفای زاواکێو، چەند وتەیەكی پێشكەش بە بەشداران كرد.
دواتر ژیاننامەی ئەو كەسایەتییە، كە بەقەڵەمی خودی مەلا مستەفا زاواكێو نووسرابوو، لەگەڵ نامەیەك لەلایەن كوڕەكانییەوە خوێندرانەوە.
سەلاح نیساری، سەید یاسین قورەیشی، حوسێن شێربەگی، مامۆستا ئاسۆ، ئەمین گەردیگلانی و سەعدی ئەیووبی، بەشێک لەو كەسانە بوون كە لەسەر كەسایەتی مامۆستا مستەفا دوان و شێعر و پەخشانیان پێشكەش كرد.
لەبڕگەیەكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا خاتوو ئامین چاك شێعرێكی خوێندۆتەوە و دواتر مونیرە فەیزە باسی \"لەجێگە و پێگەی ژن لەروانگەی مامۆستا مەلا مستەفا زاواكێو\"وە كردووە.
رێكەوتی ١٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ مەلا مستەفای رەشیدی( زاواكێو) ئەدیب و نووسەری كوردی خەڵكی شاری بۆكان بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
مەلا مستەفا لە ئاوایی ئاختەتەری شاری بۆكان لەدایك ببوو، کە بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەئاوایی زاواكێو كاری پێش نوێژی كردبوو، بە \"مەلا مستەفای زاواكێو\" ناسرابوو.