لەشاری بۆكان رێز لەهونەرمەندان و وەرزشكاران گیرا
14:56 - 20 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: شۆرای شاری بۆكان لەرێوڕەسمێكدا كار و تێكۆشانی هونەمەرندان و وەرزشكارانی ئەو شارەیان بەرز نرخاند و رێزیان لێگرتن.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری بۆكان، ئەندامانی شۆرای شاری بۆكان رێزیان لە لوقمان رەحیمی وێنەگر و براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی و هەروەها فازڵ قادرپوور، كەماڵ عەلی خاهئازەر و لوقمان ئاراستە وەرزشكارانی ئەو شارەوە و براوەی میداڵی ئاسیا، گرت.
لەو رێوڕەسمەدا، گرووپی مۆسیقای \"ژینو\" و گرووپی هەڵپەركێی دیلان چەند پارچە گۆڕانی و هەڵپەركێیان پێشكەش بە بەشداران كرد.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری یەكێك لەبەشدارانی رێوڕەسمەكەوە رایگەیاند، لوقمان رەحیمی ئەو پارەیەی كە وەكوو خەڵات پێی بەخشراوە، بەمەستی چاپی كتێبێك پێشكەشی عەزیز میرزا قادری شاعیر و ئەدیبی شاری بۆكانی كردووە.
كتێبی هەنگاو شێعر و وێنەی شاعیرانی ناوداری كوردستانی ئێرانی لەخۆ گرتووە و ئەو بەرهەمە دەست و پەنجەی لوقمان رەحیمیشی پێوە دیارە.
لوقمان رەحیمی خاوەن وێنەگریی \"كۆداک\"ی شاری بۆكانە و چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەک \"ركابەرییەكانی وڵاتی \"ئیسلۆنی\" میداڵی زێڕ، پلەی دووەمی فێستیڤاڵی هەزارەی سێیەمی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەروەها تاجی شانازی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فۆتۆ ژورنالیسمی ئەنجۆمەنی وێنەگری ئەمریكای لەبواری باشترین وێنەدا بەدەست هێناوە.