لەشاری بانە كێشە كەوتۆتە نێوان راهێنەران و بەرپرسانی وەرزشی شارەکە+بەڵگه
13:45 - 7 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی كوردپا: دوابەدوای دانانی بەرپرسی نوێی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شارستانی بانە، ژمارەیەك لە وەرزشكارانی بە پێشینە، راهێنەر و ناوبژیوان نامەیەكی ئێعترازییان بۆ لێپرسراوی گشتیی ئەو ئیدارەی لە ئوستانی كوردستان ناردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵگەی وەرزشیی شاری بانە لەنامەیەكدا وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لە دۆخی وەرزشی شارەكە، خوازیاری بەدواداچوون بە كردەوەكانی بەرپرسی تازەی وەرزشی شاری بانە بوون.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری بانەوە رایگەیاند، ماوەیەك لەمەوبەر \"یادگار مەجیدی\" وەكوو سەرپەرستی نوێی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری بانە دەستنیشان كراو دوای ماوەیەك دەستی بە گۆڕانکاری لەو ئیدارەیەدا كرد.
یەكێك لەراهێنەرە وەرزشییەكان بە هەواڵنێری كوردپا وتووە: ئاغای مەجیدی بەبێهیچ لێكدانەوەیەك و بێئەوەی رای ئەندامانی هەیئەت رەئیسەی ئەو ئیدارەیە وەربگرێ، بەرپرسی هەیئەتی تێكواندۆی شاری بانەی لەسەر پۆستەكەی لابرد.
بەوتەی ئەو هاووڵاتییە، كۆمەڵگەی وەرزشی شارستانی بانە هەنووكە بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانەوە تووشی قەیران و دڵساردی هاتووە.
دوابەدوای قووڵتربوونەوەی درزی كێشەكان ١٥ كەس لە راهێنەر، ناوبژیوان، دەبیری هەیئەت رەئیسە و بەشێك لە ئەندامانی هەیئەت رەئیسە نامەیەكی ناڕەزایەتیان بۆ بەرپرسی گشتیی ئیدارەی وەزرش و لاوانی ئوستانی كوردستان ناردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ ژمارەیەك لەناڕازییان كۆبوونەوەی بەرسی تازەی ئیدارەی وەرزش و لاوانی شارستانی بانەیان بەجێهێشتبوو.
واژۆكارانی نامەكە داوایان كردووە هەرچی خێراتر لێژنەیەك بە مەبەستی روونبوونەوەی رووداوە پێشهاتەكان و چارەسەریی قەیرانی وەرزشی شارستانی بانە پێك بێت.