لەشاری بانە کۆڕیادێک بۆ تەها کەریمی بەرێوە دەچێت
15:15 - 4 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: لە شاری بانە رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ یاد و بیرئانینی تەها کەریمی سینەماکاری ناسراوی کورد، رێکدەخرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ رێزگرتن لە \"تەها کەریمی\" دەرهێنەری کۆچکردووی ناسراوی کوردی خەڵکی شاری بانە، بۆ ماوەی سێ شەو کۆڕیادێک لەژێر ناوی \"رێبــواری سپی\" لەو شارە بەڕێوە دەچێت.
بە وتەی بەرێوەبەرانی ئەو کۆڕیادە، بڕیارە لە هەرکام لە شەوانی کۆڕیادەکەدا، بەرهەمێکی سینەمایی سینەماکاری جوانەمەرگ تەها کەریمی نمایش بکرێ و دواتر لێکدانەوە بۆ فیلمە نمایش کراوەکان ئەنجام بدرێت.
ئەو کۆڕیادە لەماوەی شەوانی ١٣، ١٤ و ١٥ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە هۆڵی ئامفی تیاتری \"فەرهەنگ و ئیرشادی\" شاری بانە بەرێوە دەچێت.
تەهای كەریمی، ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی \"بۆیەن\"ی سەر بە شاری بانە لەدایكبووە و كۆلێژی سینەما و شانۆی زانكۆی هونەری تارانی تەواو كردووە، ئەو هونەرمەندە کوردە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە مالئاوای لە دنیای هونەری سینەما کرد.
ناوبراو چەندین کورتەفیلمی وەک \"نان و نهوت\"، \"زریان\"، \"سەمای مروارییەکان\"، \"سنوری ژین\"، \"هەزار و یەک شەو\" و فیلمی درێژی وەک \"كوێستانیسپی\" و \"من بهكرێگیراویسپیم\"ی بەرهەم هێنا.
فیلمی \"نەوت، شێرپەنجەی شارەكەمان \" خەڵاتی تایبەتی تەلەفیزیۆنی \"ئیدرل\"ی رۆمانی و خەڵاتی دووهەمین فێستیڤاڵی رەشی \"بەرلین\"ی وەرگرتووە و هەروەها لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەلجزیرە لە قەتەر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاراندا نمایش كراوە.