لەسێدارەدانی هاووڵاتییەكی كورد لەسنە
13:27 - 20 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: بەرپرسانی زیندانی ناوەندی سنە حوكمی سێدارەی زیندانییەكی كوردیان خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لاوێكی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (حەیدەر)ی حاجی عومەر لە زیندانی سنە بە تاوانی (كوشتنی ئەنقەست) لەسێدارە درا.
حەیدەر خەڵكی ئاوایی \"كانی سانان\"ی شارستانی مەریوان بوو، کە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕابوویەوە.
تەرمی ئەو لاوە كوردە، هەمان رۆژ لەئاوایی \" ریخەڵان\"ی مەریوان بە خاک سپێردراوە.
لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە كوردە لەحاڵێكدایە كە دوو حەفتە لەمەوبەر ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤیئێران لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، ئاماژەی بە لەسێدارەدرانی٨٢٥ كەس لەئێران ( پووشپەڕی ٩٢ هەتا پووشپەڕی ٩٣) كردبوو و ئەو ئامارە دەرخەری چوونە سەرەوەی رێژەی سێدارەكان لەئێران دایە.
پێشتریش بان كیمۆن، بەرپرسی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، نیگەرانیی لە زیادبوونی ئاماری لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لەئێران دەبڕیبوو.